Skip to content

نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی IAMمان وەرگرت!

    کۆمپانیای ڤیو پایەنیر بووە نوێنەری فەرمی پەیمانگایiam لە هەموو کوردستان و عێراقدا!

    کۆمپانیای ڤیوپایەنیر بۆ یەکەمین جار لە ھەموو کوردستان و عێراقدا بووە نوێنەری فەرمی پەیمانگای کارگێڕی بەڕێوەبردن Institute of Administrative Management(iam) ، کە لە ئێستا و داهاتوودا هەموو زانکۆ، پەیمانگا ، سەنتەرەکانی ڕاهێنان لە بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردندا لە هەموو کوردستاندا دەتوانن متمانە(اعتماد)ی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی بۆ خولەکانیان بەدەستبهێنن، هەروەها لەسەر ئاستی تاکە کەسیش ئەم ئۆفەرە بۆ ئەو کەسانە بەردەست دەبێت کە لە خولەکانی پەیمانگاکەماندا بەشداردەبن.
    شایەنی باسە لەگەڵ ئەوەشدا بوون بە ئەندام(Membership) لە پەیمانگای iam ی بەریتانی دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت بۆ بەشداربوانی خولەکانی پەیمانگاکەمان و ھەروەھا هەموو ئەو زانکۆ و پەیمانگا و سەنتەرانەی دیکە کە خولەکانیان لەلایەن پەیمانگای ڤیوگروپەوە پاڵپشت کراوە.

    بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی پەیمانگای iam ی بەریتانی سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:-
    https://www.instam.org