شاره‌وانی سلێمانی له سه‌ر گردێك له تفه‌نگ و ده‌مانچه‌ی كورد بنیادنراوه!
ئاماده‌كردنی: عادل له‌تیف مه‌وله‌وی
شاره‌وانی(به‌له‌دێ)ی سلێمانی كه له نێوان 1905 تا 1907 دامه‌زراوه، به پێی سه‌رده‌مه‌كان و له‌هه‌ر ده‌ور و زه‌مانێكدا ڕۆڵی خزمه‌تگوزاری شار و هه‌ندێك جار وه‌ك خاوه‌نی شاریش ده‌وری بینیوه، یه‌كه‌م سه‌رۆك شاره‌وانییش كه ناوه‌كه‌ی دیاربێت عه‌لی به‌گی حه‌مه به‌گی بابان (باوكی فائق به‌گ) بووه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا.
جێكه‌وتی یه‌كه‌م بینای شاره‌وانی له‌كوێی شاردا بووه؟
من لام ڕووننیه، به‌ڵام كاتێك شێخ مه‌حمودی نه‌مر دڵنیا ده‌بێته‌وه كه ئینگلیز نیازیان خراپه‌و به ته‌واوی لێیان بێ ئومێد ده‌بێت و ئیعلانی شۆڕش دژی ئینگلیزه‌كان ده‌كات و سه‌رئه‌نجام پاش كه‌متر له مانگێك شێخی نه‌مر به برینداری و له به‌رده قاره‌مان به‌دیلی له لایه‌ن سوپای ئینگلیز‌و (وه‌ك ده‌ڵێن سواره‌ی هیندی گیان به‌لاشه‌وه ) و به زه‌بری فڕۆكه و بۆمبارانێكی زۆره‌وه ده‌گیرێت حوكمی له سه‌ێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت.
پاش نیوه‌ڕۆی 22/06/1919 بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شار له‌م كاره‌ساته ئاگاداربن سوپای ئینگلیز دێنه ناوشاره‌وه.
پاش دوو ڕۆژ میجه‌رسۆن جاڕچی ده‌نێرێته ناوبازاڕی سلێمانییه‌وه‌و جاڕده‌ده‌ن كه خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌وروبه‌ریشی ته‌نها 24 كاتژمێریان له به‌رده‌ستدایه كه هه‌رچی تفه‌نگ، ده‌مانچه، قه‌مه، خه‌نجه‌ر و شمشێریان له ماڵه‌كانیاندا شاردۆته‌وه ده‌بێت ته‌سلیمی ئینگلیزی بكه‌ن.
پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌و به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌نده چه‌كه كۆنه له به‌رده‌م پۆلیسخانه‌ی سلێمانیدا كۆكرایه‌وه كه گردێكی گه‌وره‌ی پێ دروستكرا هه‌ر به كۆمه‌ڵكردنی ئه‌و چه‌كانه‌ی كۆكرابوونه‌وه.
وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه له‌ناو خه‌ڵكا وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه به سوتاندن له‌ناوببرێن، به‌ڵام مێجه‌ر سۆن به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكه‌وه له شوێنی كه‌لاوه‌ی سه‌قا خانه و ته‌ویله‌ی سه‌رده‌می بابانییه‌كان و عوسمانی كه به چۆڵه‌وانی مابووه بینای شاره‌وانی (به‌له‌دێ كۆنه‌كه‌ی ناوبازاڕ)ی پێ دروستكرد و ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌گه‌ڵ لم و قسڵدا تێكه‌ڵكرد و بناغه‌ی بینای به‌له‌دێكه‌ی پێ بنیاد نا.
وه‌ك له مێژوی زاره‌كیه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م بینای شاره‌وانییه (به‌له‌دێكه) نه‌خشه‌ی بۆ نه‌كراوه به‌ڵكوو سود له نه‌خشه‌ی بینای قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌ڵییه وه‌رگیراوه (بازاڕی عه‌سری ئێستا) كه له‌و كاته‌دا فه‌رمانگه‌ی فه‌رمی حاكمی سیاسی بووه.
كه پێ ده‌چێت زۆر شتی عه‌نتیكه له تفه‌نگ و شیر و ده‌مانچه و خه‌نجه‌ر تا ئێستاش له ژێر بینای مه‌ده‌نیترین بینای شاردا نێژرابێت له‌بری ئه‌وه‌ی له مۆزه‌خانه‌دا ببێته ئاوێنه‌ی بینینی مێژوو و كه‌له‌پوری میله‌ته‌كه‌مان.
جێی خۆیه‌تی باسێك له‌وه بكه‌ین كه سه‌رده‌مێك هه‌بووه له شاری سلێمانییدا پیشه‌سازی دروستكردنی چه‌ك ئاستێكی باڵای بڕیوه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوایه و خاوه‌نمان هه‌بوایه ئێستا سلێمانی یه‌كێك ده‌بوو له ناوه‌نده‌كانی دروستكردنی چه‌ك له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ك چۆن زانا‌و پیشه‌وه‌ر و داهێنه‌رێكی وه‌ك شێخ له‌تیفی دانساز كه چه‌ندین پیشه‌ی ناوازه‌ی زانیوه و له‌نێویشیاندا دروستكردنی ده‌مانچه و ناوی خۆیشی تێدا هه‌ڵئه‌كۆڵین هه‌روه‌ك چۆن ناوی (سلێمانی) و (كوردستان)یشی تێدا ده‌نه‌خشاندن.
تێبینی: ده‌رگای دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كانی ئه‌م په‌ڕه‌یه (سیتی لاب) بۆ هه‌مووان واڵایه به‌مه‌رجێك ئاماژه به ناوی City Lab بكرێت.
سه‌رچاوه:
• شێخ له‌تیفی دانساز زانیاری بیره‌وه‌ری و به‌ڵگه‌نامه، عه‌بدوڵڵا شێخ له‌تیف، بابا عه‌لی شێخ له‌تیف و سه‌عید شێخ له تی‌ف، سلێمانی 2017
• چیم دی، شۆرشه‌كانی شێخ مه‌حمودی مه‌زن، ئه‌حمه‌د خواجه، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، ئاراس، 2013.
• شاری سلێمانی، ئه‌كره‌می ساڵحی ڕه‌شه، به‌رگی یه‌كه‌م، پاپی دووه‌م، 1987.
• سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م، جه‌مال بابان،چاپی دووه‌م، ئاراس، 2012
• مێژوی زاره‌كی