Skip to content

ڕووداوی زیانبەخش چیە؟

    ڕووداوی زیانبەخش Accident چیە؟

    بریتییە لەو ڕووداوانەی کە بووەتە هۆی زیان گەیاندن، وەک(مردن، برینداربوون، یاخود زیانگەیاندن بە کەرەستە و کەلوپەلەکان و بووەتە هۆی لەناوچوونیان).

    نموونەی ڕووداوی زیانبەخش:

    • کەوتنەخوارەوەی بلۆکێک لە شوێنێکی بەرزەوە و بەر کرێکارەکە بکەوێت ,لەوانەیە برینداربوون یاخود مردنی لێبکەوتەوە.

    • پەمپێکی کۆنکریت لە کاتی کارکردندا بەر تەلێکی کارەبا دەکەوێت ،ئەگەر هاتوو لەو کاتەدا کرێکارێک لە نزیک پەمپەکە کاربکات و دەستێکی بە بەشێکی پەمپەکەوە بێت و کەرەستە خۆپارێزییەکانی بە پێی ڕێنماییەکان بەکارنەهێنابێت، ئەوا لەوانەیە مردنی کرێکارەکەی لێبکەوێتەوە.

    بە شێوەیەکی گشتی هەر یەک لە نزیکە ڕووداو (Near-miss) و ڕووداوی مەترسیدار (Accident) بە ڕووداو (Incident) ناودەبرێن.

    بۆ ئەم بابەتە سوود لە (ڕێبەری سەلامەتی و تەندروستی لە پرۆژەلانی بیناسازیدا) وەرگیراوە.