Skip to content

نزیكه‌ ڕووداو چیە؟

    نزیكه‌ ڕووداو(Near-miss) چیە؟

    بریتییە لەو ڕووداوانەی کە نابنە هۆی زیانی وەک مردن،برینداری یاخود زیان گەیاندن و لەناوچوونی ئامێر و کەرەستەکان و ئاگرکەوتنەوە، بەڵام مەترسیدارە، ئەم جۆرە ڕووداوانە پێویستە بەدواداچوونی بۆ بکرێت و ڕێگای کۆنترۆڵی گونجاوی بۆ دیاریبکرێت، بە هیچ جۆرێک نابێت نزیکە ڕووداو لە شوێنی کار فەرامۆش بکرێت.

    نمونەی نزیکە ڕووداو:

    • کەوتنەخوارەوەی بلۆکێک لە شوێنێکی بەرزەوە، بەڵام ئەکەوێتە بەردەم کرێکارێک و بەری ناکەوێت، خۆ ئەگەر هاتوو بەر کرێکارەکە بکەوتایە ئەوا مردنی لێدەکەوتەوە.

    • پەمپێکی کۆنکریت لە کاتی کارکردندا بەر تەلێکی کارەبا دەکەوێت، بەڵام لەو کاتەدا هیچ کرێکارێک لە پەمپەکە نزیک نییە، خۆ ئەگەر کارمەندێک دەستێکی بە بەشێکی پەمپەکەوە بوایە دەبووە هۆی مردنی کرێکارەکە.

    بۆ ئەم بابەتە سوود لە (ڕێبەری سەلامەتی و تەندروستی لە پرۆژەلانی بیناسازیدا) وەرگیراوە.