Skip to content

سەلامەتی شاخەوانی

    لایەنی سەلامەتی و تەندروستی کە بەشێکی گرنگی بوارەکانی ژیانە لەم بوارەشدا تا ڕادەیەک فەرامۆش کراوە، بابەتەکانی ئەم نامیلکەیە کۆمەڵێک ڕێنمایی و بەرچاوڕوونیە لە گۆشەنیگای بواری تەندروستی و سەلامەتییەوە ، نوسراوە.

    ئەم نامیلکەیە دەتوانین بڵێین سەرەتایەکە بۆ خزمەتی زیاتر بە بواری شاخەوانی و ئارەزوومەندانی ئەم بوارە لەوانەیە لە زۆر جێگاو چەندین ڕێگای جیاوازەوە باس لە لایەنە جۆراو جۆرەکانی شاخەوانی کرابێت کە بەردەوام ئارەزوومەندانی ڕوولەزیادبوونە و گرووپی تایبەتمەندی ئەم بوارە دادەمەزرێت.

    دڵخۆشین بەم هەوڵە بچووکە بتوانین خزمەتێک بکەین، بە سوپاسەوە بۆ خاتوو شنیار جبار پاش باسکردنی بیرۆکەکە بە شێوەیەکی زانستی وورد ئەم ئەرکەی خستە سەرشانی.

    کە بەڕێزیان هەڵگرنی بڕوانامەن لە بواری لەسەلامەتی و تەندروستی و ئارەزوومەندێکی بواری شاخەوانیشن.

    وە بە سوپاسەوە بەشی هۆشیاری مین بە هاوکاری بەڕێزانلە ڕێکخراوی ( SPIRIT OF SOCCER
    ) ئامادەکراوە.

    وە ئەم بەرهەمە بەشێکە لە زنجیرە بەرهەمێکی ڤیوسەیفتی کە بەشێکە لە کۆمپانیای ڤیوپایەنیر، وە مافی بڵاوکردنەوەی هەیە بۆ هەموو لایەنێک بە مەرجی پاراستنی مافی خاوەندارێتی و ئاماژەدان بە سەرچاوەی سەرەکی ( کۆمپانای ڤیوپایەنیر  – ڤیوسەیفتی)