Skip to content

ئایا دروستە دوای بەتاڵ بوونی بتڵی ئاگرکوژێنەرەوە فڕێ بدرێت

    لە کاتی دڵنیابونەوە لەوەی بتڵی ئاگرکوژێنەوە چیتر گونجاو نییە بۆ بەکارهێنان یاخود بەتاڵە ، لەم حاڵەتەدا ناتوانرێت بەئاسانی فڕێ بدرێتە ناو سەلەی خۆڵ یاخود بنێردرێت بۆ ڕیسایکڵین، بەڵکو پێویستە بە شێوازی تایبەت فڕێ بدرێت لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گشتیدا.

    شێوازی فڕێدانی بتڵی ئاگرکوژێنەوە پشت بە دوو حاڵەت دەبەستێت :

    1- ئەگەر هاتوو بتڵی ئاگرکوژێنەوە بەتەواوی بەتاڵ نەبوو:

    ئەو بتڵانەی کە بەتەواوی بەتاڵ نین کۆمەڵێک ماددەی زیانبەخشیان تێدایە کە زیان بە ژینگە دەگەیەنێت، هەر بۆیە لەو حاڵەتەدا پێویستە بتڵەکە ببرێت بۆ ناوەندی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکە مەترسیدارەکان.

    2- ئەگەر هاتوو بتڵی ئاگرکوژێنەوە بەتەواوی بەتاڵ بوو:

    لەم حاڵەتەدا فڕێدانی بتڵەکە ئاسانترە بەڵام پێویستە دڵنیا ببیتەوە لە بەتاڵی بتڵەکە و پاشانیش لێکردنەوەی بەشی سەرەوەی بتڵەکە (سەری بتڵەکە) بەتەواوەتی، دواتر ناردنی بەشەکەی تری بتڵەکە بۆ ڕیسایکڵین کردنەوە.

    تێبینی// هەندێک لە بتڵی ئاگرکوژێنەوە دەتوانرێت دوبارە پڕ بکرێتەوە بە پێی جۆرەکەی ئەگەر هاتوو هیچ زیانێک بە بتڵەکە نەگەیشتبوو.