دەستپێکی پڕۆژە:
لە ڕێکەوتی 02/08/2022 لەگەڵ بەڕێز پشتیوان صادق عبدالله وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە بە یاوەری بەڕێز شێخ ئارام بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەڵەبجە، تێیدا باس لە ووردەکاری ئەو نەخشە و بەڵگەنامانە کرا کە تایبەتن بە مزگەوتی گەورەی خورماڵ و کۆمۆمپانیای ڤیوپایەنیر دەستیخستون و لە ئیستادا سەرگەرمی ساغکردنەوەیانن.