Skip to content

پەیمانگای ڤیوگروپ یادی دەساڵەی کردەوە

    لە ژێردروشمی (ڕاهێنانی پیشەیی گەورەترین وەبەرهێنانە بۆ پێشخستنی نیشتیمان) لە مەراسیمیکدا لە هۆڵی ئوتێل تایتانیک یادی دامەزراندنی پەیمانگای کردەوە، وەک یەکەمین پەیمانگای پیشەیی ئەندازیاری و بواری سەلامەتی و تەندروستی.
    سەرەتا ئەندازیار توانا عبداللە بەڕێوەبەری ڕاهێنان لە پەیمانگا وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد.
    پاشان پانێڵێک بەڕێوەچوو کە چوار تەوەری سەرەکی لەخۆگرتبوو
    تەوەری یەکەم لە لایەن ئەندازیار عادل لەتیف مەولەوی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڤیوپایەنیر و پەیمانگای ڤیوگروپ پێشکەش کرا سەبارەت بە دامەزراندنی پەیمانگا و کاروچالاکیەکانی ساڵانی ڕابردوو وە ئەو ئاستەنگانەی هاتۆتە پێش وە هەروەها بەرنامە و کاری داهاتوو.
    تەوەری دووەم لە لایەن بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوەی کوردستان ئەندازیار دانا عبدالکریم پێشکەش کرا سەبارەت بە ڕۆڵی ڕاهێنانی پیشەیی لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا.
    تەوەری سێیەم لەژێر ناونیشانی ڕۆڵی ڕاهێنانی پیشەیی لە پێشخستنی وەبەرهێناندا کە لە لایەن بەڕێز ئەندازیار عەزیز سعید سەرۆکی وەبەرهێنانی سلێمانی.
    تەوەری کۆتایی لە لایەن بەڕێز دکتۆرە ڕۆژین کەمالەوە پێشکەش کرا دەربارەی ڕۆڵی ڕاهێنانی پیشەیی دوای پرۆسەی خوێندن.
    لەبەشی دووەمی مەراسیمەکەدا رێزلێنان بەخشرا بە ڕاهێنەران و هاوکاران و ئەو لایەنانەی کە یارمەتیدەری پەیمانگا بوون لەم چەند ساڵەدا.
    ڤیوگروپ لە ئێستادا کۆمپانیای ڤیوپایەنیر و چەندین خولی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات بە بەشداربوان لە چەندین بواردا.

    بۆ بیینی ئەلبومی یادەکە کلیک لێرە بکە

    Facebook