Skip to content

گەورەترین نەخۆشخانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

    نەخۆشخانەی (جابر احمد) لە وڵاتی کوەیت بە گەورەترین نەخۆشخانە دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هاوکات بە شەشەم گەورەترین نەخۆشخانە دادەنرێت لە جیهاندا.
    ئەم نەخۆشخانەیە لەساڵی 2019 کراوەتەوەو بڕی تێچوی بە 650 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
    ڕوبەرەکەی 720 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و لە 13 نهۆم پێکدێت و هەروەها 150بەرزکەرەوە(مصعد)ی تێدایە.
    شایەنی باسە نەخۆشخانەکە 36 ژوری تایبەت بە نەشتەرگەری و 12 تاقیگەی تێدایە، هەروەها توانای لەخۆگرتنی 50 ئوتومبێلی فریاکەوتنی هەیە لەهەمانکاتدا و لەگەڵ هەبوونی سێ جێگای تایبەت بە هەلیکۆپتەر و 200 شوێنی تایبەت بە مانەوەی دکتۆرەکان.
    ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە ژوری نەشتەرگەرییەکانی نەخۆشخانەکە بەهۆی مانگی دەستکردەوە بەستراوە بە گەورەترین نەخۆشخانە جیهانییەکان بۆ ئەوەی لەحاڵەتی پێویستدا لەگەڵ دکتۆرە جیهانییەکاندا لەپەیوەندیدا بن.

    DCIM100MEDIADJI_0008.JPG