
بەشی (GIS) لە خزمەتی شاری سلێمانیدا:
ڕێبەری گەشتیاری شاری سلێمانی بە (GIS) کە 16 ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 2009 وەک دیارییەکەی بەشی (GIS)مان و بۆ هاوکاری گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی پێشکەش بە کەرتی گەشتیاری شاری سلێمانیمان کرد ئەم ڕێبەرەبوو کە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و هەموو فەرمانگەکانی تری شاری سلێمانی هاوکارمانبوون و توانییمان بۆیەکەمین جار لەڕێی (GIS)ەوە خزمەتێک بە گەشتوگوزار بکەین و هیچ تێچوویەک نەکەوێتە سەر حکومەت و لەڕێی سپۆنسەرەوە کارەکە بە ئەنجام بگات.
بەشی (GIS)ی ڤیو پایەنیر وەک دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەتی خۆماڵی توانا و ئەزمونێکی بەردەوامی هەیە و ئامادەیە وەک هەمیشە هاوکاری شارەوانییەکان و لایەنە کانی دیکەبێت بۆ بەهێزکردنی پەرەپێدانی بەشی (GIS) پرۆژەکانیان لەم بوارەدا.

ڕێبەری گەشتیاری شاری سلێمانی بە (GIS) لە ساڵی 2012 (چاپی دووەم) دیارییەکی بەشی (GIS)مان و بۆ هاوکاری گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی پێشکەش بە کەرتی گەشتیاری شاری سلێمان کرد.
لەم ڕێبەرەدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و هەموو فەرمانگەکانی تری شاری سلێمانی هاوکارمانبوون.
شایەنی باسە چاپی یەکەمی ئەم ڕێبەرە لە ساڵی 2009 دا بڵاو کرایەوە، و چاپی ڕێبەرەکەش لە لایەن کۆمپانیای کاری شایستەوە لە ئەستۆگیراو و بێبەرامبەر دەدرا بە گەشتیاران.
بەشی (GIS)ی ڤیو پایەنیر وەک دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەتی خۆماڵی توانا و ئەزمونێکی بەردەوامی هەیە و ئامادەیە وەک هەمیشە هاوکاری شارەوانییەکان و لایەنەکانی دیکە بێت بۆ بەهێزکردنی پەرەپێدانی بەشی (GIS) پرۆژەکانیان لەم بوارەدا.