یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی بەشی GISی کۆمپانیای ڤیو پایەنیر کە لە ساڵی 2020 لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا وەکو لایەنێکی پێشەنگ لە کوردستان و عێراق لە بواری GISدا یەکەمین داشبۆردی زانیارییەکانی تووشبوان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی لە کوردستان بڵاوکردەوە شایەنی باسە ئەم کارە لەلایەن بەشی سەلامەتی و تەندروستی زانکۆی سلێمانی و بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەمجامدرا.