Skip to content
Search

بە(GIS) كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی ڕێكخرا

    یەکێکی تر لە پڕۆژە خۆبەخشییەکانی کۆمپانیای ڤیوپایەنیر بۆخزمەت کردنی شاری سلێمانی بە(GIS)كردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی ناوشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودی شاری سلێمانی بوو کە لە ساڵی 2016دا پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی کرا.

    شایەنی باسە لەسیمینارێكیشدا بەئامادەبوونی بەڕێز ئەندازیار سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كارەبای سلێمانی و ئەندازیارانی بەشی (GIS)ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ستافی كۆمپانیای ڤیوپایەنیر، لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆمپانیای ڤیوپایەنیر پڕۆژەكەی بۆ ئامادەبووان شیكردەوە كەتیایدا لەسەر نەخشەی (GIS) كۆی مۆلیدە ئەهلییەكانی ناو شەقامی مەلیك مەحمود دەستنیشان كرابوو، وە هەموو داتا و زانیارییەكی پەیوەست بەمۆلیدەكە و خاوەندارێتی و دووری لەنەخۆشخانە و قوتابخانە دیاریكرابوو.